لە دهۆک چەند کەسێک دەستگیرکران کە خۆیان بە پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو

لە پارێزگای دهۆک دوو کەس دەستگیرکران کە خۆیان بە پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو و کلینکەکانیشیان داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لە لایەن هاوڵاتییانەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان دوو سەنتەری جوانکاریی داخران.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسانەی لەو سەنتەرانە خۆیان بە پزیشکی جوانکاری ناساندبوو ، هیچیان بڕوانامەی پزیشکیان نەبووە، بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران راگیراون و پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕێکخست، داوادەکەن خوێندکاران و فەرمانبەران…
Total
0
Share