هاوڵاتییەک لەناو حەوزی ماسیدا خنکا

هاوڵاتییەکی تەمەن 31 ساڵان لە حەوزێکی ماسیدا خنکا.

د. کامەران عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لەناو حەوزی ماسیدا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 31 ساڵانە و خەڵکی گوندی قامیشەی سەر بە ناحیەی تەقتەق-ە.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە لەناو حەوزەکەدا تەزووی کارەبا داوێتی لە پەنجەکانی و بەو هۆیەوە خنکاوە، تەرمەکەی دوای دەرهێنانی لە حەوزەکەدا، رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share