كامیان باشترە بۆ چێشتلێنان.. خوێی دەریا یان خوێی ئاسایی؟

لە دونیای چێشتلێناندا، خوێ بە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكان لەلایەن چێشتلێنەران لە سەرتاسەری جیهان دادەنرێت، بەڵام هەڵبژاردنی دروست بۆ جۆری خوێیەكە، دەشێت گۆڕانكارییەكی گەورە لە تامی ژەمەكەدا دروستبكات.

بەتایبەتیش كە لە ئێستادا جۆری جیاوازی خوێ هەیە و بەكاردەهێنرێت لەڕووی كاریگەری و تامی دیاریكراو، هەر جۆرێكیشیان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە.

لە خوێی ئاساییەوە، كە زۆر باوە لە بەكارهێناندا، بۆ خوێی دەریا و خوێی كۆشر. لەو بارەیەوە بیكی كریستال، هەواڵساز لە بەشی تایبەت بە خواردن لە رۆژنامەی “واشنتن پۆست” ئاشكرایدەكات كامیان باشترە و كەی دەبێت بەكاربهێندرێت.

كریستال دەڵێت، بەشێوەیەكی گشتی سەرجەم جۆرەكانی خوێ هاوشێوەن لەڕووی بوونی سۆدیۆم تیایاندا، بۆیە زۆر جیاواز نین لەڕووی تەندروستییەوە.

هەرچی سەبارەت بە خوێی دەریا و خوێی كۆشر-ە، بڕێكی زۆر یۆدیان تیانییە، بەراورد بە خوێی چێشتی ئاسایی، لەگەڵیشیدا جیاوازیی نێوان ئەو دوو جۆرە تەنها لە قەبارەدایە، كۆشر دەنكەكانی گەورەترن.

ئاماژەشدەدات، گەورەیی دەنكەكانی حەبی كۆشر وایلێدەكات نمونەیی بێت بۆ بەكارهێنانی بۆ گۆشت، چێشتلێنەرانیش زۆرتر حەزی لێدەكەن كاتێك دەیانەوێت بڕی ئەو خوێیەی بەكاریدەهێنن كۆنتڕۆڵ بكەن.

لە بەرامبەردا خوێی دەریا بەوە جیادەكرێتەوە كە كانزا سروشتییەكانی وەك مەگنسیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە، كە تامێكی زیاتر لە خوێی ئاسایی بە خواردن دەدات.

دەنگە مامناوەندەكانی خوێی دەریا گونجاوە بۆ بەكارهێنانی بۆ خواردنە جیاوازەكان، هەروەها زیاتر بەكاردێت بۆ زەڵاتە و ژەمە تەواوەكان.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share