تەندروستیی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار بڵاویكردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخلی نەخۆشخانەكان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕدەبێتەوە و جێگا نامێنێت.

دەشڵێت، “بەداخەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەکان و ڕێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەمساڵدا بۆ یەکەمین جار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەوی ڕابردوو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا”.

دوێنێش سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان جگە لە كۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە”.

وتیشی، حكومەتی هەرێم “نەیتوانیوە وەك وڵاتان ڕێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر”، زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە، بەڵام خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون.

لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە تەنها دوێنێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە تۆماركردنی 417 توشبووی نوێی كۆرۆنا و ڕۆژی پێشتریش 725 توشبوو ڕاگەیەنرا.

بابەتی پێشتر

هێرشێك بە چەقۆ لە كەنەدا كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

ئیندۆنیزیا.. تەقینەوەیەك لە كڵێسایەكدا ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە سبەی كرایە پشوو

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پشوو ڕاگەیەندرا. بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی…
Total
0
Share