ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتی دەتوانێت کارتی زانیارییەکەی بگوازێتەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 5ی مانگی ئاب بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشت بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و هاوخەمییە

بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، رایگەیاند، “بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و دەربڕینی هاوخەمییە”. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى…
زیاتر ببینە

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت وێنەکان: هۆگر ئەحمەد
Total
0
Share