كۆرۆنا لە هەرێم.. 68 توشبووی نوێ تۆماركران

سێ توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، 68 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێمدا تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 270 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 68 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 995 توشبوو چاكبوونەتەوە.

هەروەها سێ توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەك ئەوەی لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 339، لەو ژمارەیە 89 هەزار و 704 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 448 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
Total
0
Share