توێژینەوەیەک: چەرەسات چەندین سوودی ناوازەی بۆ مێشک هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە چەرەسات، بە تایبەتی عەلی بابا، سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستیی مێشک هەیە.

بەپێی پێگەی “فۆکس”ی ئەڵمانی، توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی “باشووری ئوسترالیا” دەریخستووە، خواردنی چەرەسات تەندرووستیی مێشک لە تەمەنی پیریدا بە باشی دەهێڵێتەوە.

دوکتۆر “مینگ لی” سەرپرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: “ڕۆژانە لە ڕێی خواردنی زیاتر لە 10 گرام (یان دوو کەوچک) چەرەسات، خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن بە ڕێژەی لە سەدا 60 توانا ئەقڵییەکانیان باشتر بکەن، بەراورد بەو کەسانەی کە چەرەسات ناخۆن”.

توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی 4822 کەسی چینیی سەروو تەمەنی 55 ئەنجامدراوە و توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوانەی نزیکەی 10 گرام چەرەسات و بە تایبەتی عەلی بابایان خواردووە، خانەکانی مێشکیان باشتر کاری کردووە.

هەر لە هەمان توێژینەوەدا، جەخست لەسەر سوودەکانی عەلی بابا کراوەتەوە، کە کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر مێشک و دەشێ لە لاوازبوونی توانا ئەقڵیەکان بەدوورت بگرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن داوای یەكلاكردنەوەی چارەنووسی دەكات

بابەتی دواتر

گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share