ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و سێ ئۆتۆمبێل و دووتەنییەك و غەسلێك سووتان.
بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە قەزای كەلار، ئاگر لە بەنزینخانەیەكی ئەهلی كەوتەوە و توانراوە لە ماوەی كاتژمێرێكدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی ئاگرەكەوە هاوڵاتییەك برینداربووە، ئەمە جگە لەوەی سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی تویۆتا لاندكرۆزەر، جێب چیرۆكی، لەگەڵ دووتەنییەك و غەسلێك سووتان.