هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و دانیشتووانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە کە دەنگۆی بەکارکەوتنی کامێراکانی تیژڕەوی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە، ئەوەی هەیە تەنها دیاریکردنی خێراییە.

باس لەوەش دەکات، کامێراکان کاتێک دەکەونەکار کە هێما و هێڵکارییەکانی تایبەت بە رێنمایی شۆفێران لەسەر تەواوی رێگاکە جێگیردەکرێن و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیەوە یان پەیجی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵەوە بە رەسمی رادەگەیەنرێت کە کامێراکان کەوتوونەتەکار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share