پۆلیسی هەولێر: ئەو كەسەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی دەكرد دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنكەی پۆلیسی كەسنەزان، بە هەماهەنگیی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی كەمئەندامان لە دووسایدی كەسنەزان، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە كۆڵانی خۆیان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری كلاشینكۆف و پێنج مەخزەن و 92 فیشەك گیراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share