ئەمینداری پێشمەرگە: پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ 37 ساڵ پێش ئێستا

پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986 کە ئەوکاتە رێککەوتنێک کراوە لە نێوان مام جەلال و ئیدریس بارزانی بۆ یەکخستنەوەیان.

بەختیا محەمەد ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەکە 37 ساڵ بەر لە ئێستا بە رێککەوتنێک لەنێوان مام جەلال و ئیدریس بارزانیدا بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرەی کوردستانی، پرۆسەکە تا ئێستا بەردەوامە.

وتیشی، ئێستا بەرنامەیەکمان هەیە بە ناوی “پێشمەرگە لە ئایندەدا” نە هاوکاری راوێژکارانی نێودەوڵەتی، پرۆسەکە ئێستا خاوە و لە جێگەی خواست و تموحی ئێمە و خەڵکی کوردستان و هاوپەیمانان نییە.

باسی لەوەکرد کە کۆمەڵێک رێگری هۆکارن بۆ خاوی پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەوانەی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە رێگریەکان، هەروەها کێشەی بودجەمان هەبوو کە دەمانەوێت بودجەی پێشمەرگە تایبەت بێت و لە زۆنەکانەوە نەیەت.

بەسی لەوەکرد،هەروەها شەڕی داعش و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد رێگری دیکە بوون لە پرۆسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی: ڕێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک کۆتاییهات، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەبەردەوامەیی…
Total
0
Share