كێشەی مووچەی مانگی تەمموز چارەسەربووە و لەم رۆژانەدا دابەشدەكرێت

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی مانگی تەمموز چارەسەربووە و لەم رۆژانەدا دابەشدەكرێت.

دوای كۆبوونەوەی نوێنەرانی كورد بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیرە كوردەكان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمشەودا بڕیاردرا كە پەرلەمانتاران پێكەوە لە پەیوەندیدابن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كاربكەن و ئەو تێبینییانەی كە هەن چارەسەربكرێن.

وتیشی، “كێشەی مووچەی مانگی تەمموز چارەسەربووە و لەم رۆژانەدا دابەشدەكرێت و هەوڵدەدەین كە كێشەی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمیش چارەسەربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆکەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەڵمەتی…
Total
0
Share