لە بەغداد كۆبوونەوەی نوێنەرانی كورد لەبارەی مووچە دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد دەستیپێكرد كە ئامانجی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عێراق، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیر و فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئامانجی كۆبوونەوەكەش یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی سەرجەم لایەنەكانە لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

جێی ئاماژە بۆكردنە، تائێستا مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینانی عێراق.

بابەتی پێشتر

راوێژکاری دارایی سودانی: داهاتی نانەوتیی عێراق زیادیکردووە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share