لە رووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون

كەمێك پێش ئێستا لەكارێزكڵاو لەسەر رێگای مێرگەپان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، شەش كەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكارێزكڵاو لەسەر رێگای مێرگەپان پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری نیسان پیكاب و كۆرۆلا- تایبەت روویدا و بەهۆیەوە شەش كەس بریداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، برینی سێ لە بریندارەكان سەختە و لە ئێستادا سەرجەم بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان: لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی هەڵەبجەدا نزیکەی شەش ملیۆن دینار بۆ خواردن و سووتەمەنی خەرجکراوە

بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، رایگەیاند، لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی هەڵەبجەدا نزیکەی شەش ملیۆن دینار بۆ خواردن و سووتەمەنی خەرجکراوە. فریاد…
Total
0
Share