قائیمقامی سلێمانی: هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەنێت، بەپێی ئەو پلانەی حكومەتی هەرێم دایناوە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكردووە و دواتر لە ناوشاریش دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ پارێزگای سلێمانی پێویستمان بە 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە كە حكومەتی هەرێم نەوتی سپی دابیندەكات و لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانەوە دابەشدەكرێت.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی و دوای ئەوەش لە ناوشار دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و تیمی تایبەتمان هەیە كە سەردانی بەغداد دەكەن تا هەوڵبدرێت نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share