وەزارەتی ناوخۆ: 96%ی سەردانکەرانی عەرەب و بیانی عێراقیان جێهێشتووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی 96%ی ئەو کەسانەی بۆ یادی ئەربەعین هاتوونەتە عێراقەوە بە بیانی و عەرەبەوە، وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها 4%ی ئەوانەی هاتوونەتە عێراقەوە لەماوەی رابردوودا لە وڵاتدا ماون و نەڕۆیشتوونەتەوە.

باسی  لەوەشکردووە، ئەو کەسانە هێشتا مۆڵەتی مانەوەیان کارایە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پێدانی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا بەشێک لە کۆچبەران رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share