لەبارەی پێدانی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكان هەر فەرمانبەرێك مەرج و رێنماییەكانی تێدا بێت و سوودمەند دەبێت لە وەرگرتنی زەوی و دەشڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە نرخی زەوییەكانیش بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێك مافی وەرگرتنی زەوی هەبێت پێیدەدرێت كە بۆ ئەوەش سێ شوێن لە سلێمانی دیاریكراوە كە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت و هیچ جیاكارییەك لە نێوان فەرمانبەراندا نییە و سەرجەم فەرمانبەران هەمان مافیان هەیە.

راشیگەیاند، بۆ هەر 200 مەتر زەوی كە دەدرێتە فەرمانبەران یەك ملیۆن دینار وەردەگیرێت و ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە نرخی ئەو زەوییانەی دەدرێت فەرمانبەران و بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی: خەڵك هەیە لە 2017ەوە پاسپۆرتەكەی تەواوبووە تائێستا وەرینەگرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیكەی پێنج هەزار پاسپۆرت تەواوبوون و هاوڵاتییان وەریاننەگرتووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە خەڵك…
زیاتر ببینە

ساماڵ عەبدولرەحمان: بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژناكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان جارێكی دیكە درێژناكرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە ماوەی…
Total
0
Share