هیندستان و چین گەورەترین كڕیاری نەوتی عێراقن

كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكردووە، هیندستان و چین زیاتر لە 60%ی نەوتی عێراق دەكڕن، هەوڵەكانی وڵاتەكەشی بۆ بونیادنانی كۆگای خەزنكردنی نەوت لە سێ وڵاتی ئاسیا ئاشكرا دەكات.

عەلی شەتری، جێگری سەرۆكی كۆمپانیا سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق بە پێگەی spglobalی ڕاگەیاندووە، “نەوتی عێراق بەرەو وڵاتانی چین و هیندستان نێردراون و ئەو دوو وڵاتە كڕیاری زیاتر لە 60%ی نەوتی عێراقن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق پێگەی جێگای ئێرانی گرتووەتەوە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ هیندستان.

جێگری سەرۆكی سۆمۆ ئاشكرایكردووە، “بازاڕی ئاسیا لای ئێمە لەپێشە، هیچ كارێك ناكەین بۆ ئەوەی ئەو بازاڕە و كڕیارەكانمان لەدەست بدەین، بازاڕی نەوتی عێراق لە ئەوروپا و ئەمریكا زۆر كەمترن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ئەو بەرپرسەی نەوت لە عێراق ڕاشیگەیاندووە، “بەغداد لە هەوڵی بونیادنانی تانكییەكانی لە كۆگا نانی نەوتە لە ئاسیا، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە پێگەی خۆی وەك دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپیك”.

بابەتی پێشتر

دوو کەسی هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانی بە 7 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پیاوێک بە مردوویی لە شەقامێکی سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرانەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share