ژمارەیەک لە تاکسییەکانی رووباری دیجلە سووتان

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە رووباری دیجلە شەش لەو بەلەمانە سووتان کە وەک تاکسی کاریان پێدەکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی بەغداد بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک مەدینە توبی ناوەڕاستی بەغداد ئاگر لە یەکێک لەو بەلەمانە کەوتووەتەوە کە وەک تاکسی لەناو رووباری دیجلە کاریان دەکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا شەش بەلەمی تاکسی سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ژمارەیەک بەلەمی تاکسی لە رووباری دیجلە بە شێوەی ئەزموونی خستەکار، تا هاتوچۆ لەنێوان بەری کەرخ و رەسافەی شاری بەغداد بە هاوڵاتییان بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاگرەکە لە بزوێنەری یەکێک لەو بەلەمانە دروستبووە و بۆ ئەوانی دیکەش گواستراوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. رۆژنامەنووس و چالاكوانان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە سزادانی شێروان شێروانی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

پاریس بۆ چوار یاریزان: دەتوانن بڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
Total
0
Share