ئاراسته‌ى هاتن و ڕۆیشتن له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غداد گۆڕا

هاتوچۆی كه‌ركوك شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووەوە زیان به‌ر پردى داقوق كه‌وتووه‌، بۆیه‌ هاتن و ڕۆیشتن له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غداد له‌ تكریته‌وه‌ ده‌بێت‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “بۆ ماوه‌یه‌كى كاتی هاتن و ڕۆیشتن لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغداد و بەپێچەوانەشەوە لەڕێگەی تکریتەوە دەبێت”.

هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووەوە پردى داقوق زیانى به‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ تاوه‌كو پرده‌كه‌ چاکدەکرێتەوە ده‌بێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ شۆفێران هاتوچۆبكه‌ن كه‌ به‌نیازن له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڕۆنه‌ به‌غداد.

بابەتی پێشتر

ڕۆڵی ئیسرائیل لە كوشتنی سلێمانی دا چی بووە؟

بابەتی دواتر

کێ یەکەم ئۆتۆمبێلی ھێنایە عێراق؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە نرخی پێشووی بەرزبووەتەوە. لە…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
9
Share