وادەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەندرێت

بڕیارە ئەمڕۆ وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم رابگەیەندرێت.

سەرچاوەیەكی حكومیی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، ئامادەكاری دەكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم.

وتیشی، “لە چەند كاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەكە بڵاودەكاتەوە”.

چاوەڕوان دەكرێت لە خشتەكەدا بە چەند رۆژێكی كەم دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە یەكلابكرێتەوە.

بە چەند گوژمەیەك لەلایەن بەغدادەوە پارە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە بەناوی مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب. لەوبارەیەوە پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، مووچەی مانگی تەمموز نزیک بە 600 ملیار دیناری لێبڕاوە، هێشتا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەربازی نەدراوە.

باس لەوەش دەکات، “ئەو 549 ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی مووچەی مانگی تەمموز نێردراوە بۆ مووچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی ئاب دوای لێبڕینی زیادە و جیاوازیی لیستەکان و دوو مووچە، هێشتا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەربازی مانگی تەمموز و ئاب نەدراوە”.

دەشڵێت، بۆ مانگی حوزەیران مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان 653 ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی تەمموز بڕی 549 ملیار دینار هاتووە، واتە بۆ هەر مانگێک نزیک بە 100 ملیار دینار لە مووچە کەمکراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات، بابەتی تەوتین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیە و بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوتین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی مووچە کە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ رادەست ناکات تاوەکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت، سەرەڕای ناوی دوو مووچە و دامەزراندنی تازە لە لیستەکان کە چارەسەری نەکردووە.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە کاتەکانی دەوامکردن لە فەرمانگەکانی بەغداد گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

بابەتی دواتر

مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share