سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی چوارشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندەكانی چوار و پێنج دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی چوارشەممە نەوت لەسنووری مەڵبەندەكانی چوار و پێنج و لە گەڕەكەكانی كارێزەوشك، زەرگەتەی كۆن و كوردسات دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share