گەشتوگوزاری سلێمانی دەیان شوێنی داخستووە

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، دەیان شوێنی داخستووە بەهۆی ئەوەی پابەندی ڕێنمای و مەرجەكان نەبوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سێ مانگی لیژنەکانی پشکنینی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمساڵدا، لیژنەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی پشكنینیان بۆ نزیکەی هەزار و 500 شوێنی خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری ئەنجامداوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەو ماوەیەدا 28 شوێن، بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان داخراون”.

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوکات لە سێ مانگی پێشوتردا 46 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو خاوەن کارانە کراون، کە کەمتەرخەمییان لە بڕیارەکان کردووە و ھەروەھا دەرکەوتووە 230 شوێن بێ کەموکوڕی بوون و 270 خاوەنکاریش ئاگادار کراونەتەوە بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان”.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. بۆمبێكی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە شوانێكدا تەقییەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی داخرا

شه‌قامی به‌رده‌می نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی سایدی سه‌ركه‌وتن به‌ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆنی زانکۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی…
Total
0
Share