وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی جێگیر بۆ فرۆشتنی بەنزین بە پاسەکان دادەنێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان نرخی فرۆشتنی بەنزینی بە پاسەکانی هێڵی گشتی دیاریکردووە و لەهەر پارێزگایەکیش بەنزینخانەیەکی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمیی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت بۆ دابەشکردنی بەنزین”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەبێ ئەوەی ئەو نرخە ئاشکرا بکات کە بەنزینی پێدەفرۆشرێت بە پاسەکانی هێڵی گشتی ئاماژەی بەوەکردووە، بەنزین لەو بەنزینخانانە بەو نرخە دابەشدەکرێت کە وەزارەت دیاریدەکات.

ئەو بەنزینخانانەی دیاریکراون بۆ دابەشکردنی بەنزین بەسەر پاسەکانی هێڵی گشتی:

– ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.

– دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.

– سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەمای باشترکردنی ژیانی خەڵک پێکبهێنین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، گەشبینین کە دەتوانین حکومەتێک لەسەر بنەما سەرەکییەکانی باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: سەرەڕای زۆری سەرچاوە ئاوییەکان لە سنوورەکەمان بەڵام تەنیا کەسێک خـ.ـنکاوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارێکی سەرەکیی کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکانمان بکەن، بوونی ئاسایشێکی پارێزراوە لە…
Total
0
Share