مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی، رایگەیاند، مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت.

ئەشرەف محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری ژمارە نۆی ساڵی 2014 ئاگادارکراوینەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق ئامادەبکەین.

رۆژی 3ی تەمموزی 2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاماری قوربانیان بۆ 12 شەهید و 64 بریندار بەرزبووەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە…
Total
0
Share