توێژینەوەیەك مەترسییەكی بەڕۆژووبوونی پچڕ پچڕ ئاشكرادەكات

ژمارەیەك لە توێژینەوەكان بەڕۆژووبوونی پچڕ پچڕیان بەستووەتەوە بە سوودەكانی وەك دابەزینی كێش و پارێزگاری لە مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ لایەنێكی نەرێنیی پێشبینیكراوی ئەم جۆرە بەڕۆژووبوونە ئاشكرادەكات.

لەو توێژینەوەیەدا كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری “نەیچەر” بڵاوبووەتەوە، تیمی توێژینەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی خواردن پاش بەڕۆژووبوونە پچر پچڕەكە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەكات.

ئەم دۆزینەوەیە پاش توێژینەوەیەكی پێشوو دێت كە دەڵێت، بەڕۆژووبوون لە مشكدا بووەتە هۆی زیادبوونی توانای دووبارە دروستکردنەوەی خانە بنەڕەتییەکانی ریخۆڵە، كە دەبێتەهۆی پارێزگاری لە تووشبوون بە هەوكردن.

بەڵام تیمێكیی نێودەوڵەتیی توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەم زیادبوونە لە بەرهەمهێنانی خانە بنەڕەتییەكان خێرا دەبێت لەگەڵ خۆراكپێدان بە مشك پاش بەڕۆژووبوون، خۆراك خواردنیش پەڕینەوە یان گۆڕانكاری لە پێكهاتەكاندا دروستدەكات و ئەمەش مەترسیی هاندانی گرێی شێرپەنجەیی زیاددەكات.

عومەر یەڵماز، زانای زیندەزانی لە پەیمانگای تەكنەلۆجیی ماساچۆستس دەڵێت، “بوونی زیادەی چالاكیی خانە بنەڕەتییەكان سوودبەخشە بۆ نوێبوونەوە، بەڵام بڕێكی زۆر لێی لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا رەنگە كاریگەریی نەرێنی لێبكەوێتەوە”.

پوختەی توێژینەوەكە ئاماژە بەوەدەكات كە ئەو جۆرە بەڕۆژووبوونە زۆر تەندروستە، بەڵام دابەشبوونی بەردەوام و گەشەكردن لەڕووی پڕ و خاڵیكردنەوەی ریخۆڵە هەر پێنج تا 10 رۆژێك، ئەم ئاستە بەرزەی چالاكی واتای ئەوەش دەگەیەنێت كە ئەو لادانانەی سەرچاوەی شێرپەنجەن ئەگەریان زیاتر دەبێت، ئەم ئەگەرەش زۆر زیاتر دەبێت لەماوەی پاش بەڕۆژووبووندا.

توێژینەوەكانی پێشووش ئاماژە بەوەدەكەن كە ژەمە خۆراكییەكانی نێو سیستمی بەڕۆژووبوونەكە دەشێت سوودبەخش بێت لە كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام ئەو توێژینەوانە تەنها تاوتوێی سوودەكانی راگرتنی خۆراكیان كردووە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی لێكەوتەكانی خۆراك خواردنی پاش بەڕۆژووبوونەكە.

لە كۆتاییشدا تیمی توێژینەوەكە داوایكرد لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت بۆ چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە بەڕۆژووبوون بەبێ ئەوەی كاریگەریی نەرێنی هەبێت.

بابەتی پێشتر

محەمەد شێخ عوسمان: چیرۆکی ئەو بەرازیلییە

بابەتی دواتر

بەرازیل بڕیاری داخستنی بەپەلەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share