لە ڕەمەزاندا چۆن مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی کۆئەندامی هەرس دەکەیت؟

کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و بەتایبەتتر گەدە و ڕیخۆڵەکان لە ڕەمەزاندا لە ئەنجامی بەڕۆژووبوون، کەمخواردنەوەی ئاو یان قەرەبووکردنەوەی، کەمی جوڵە و چالاکی زیاتر دەبن، بۆیە پێویست بە سیستمێکی خۆراکیی گونجاو و جێگرەوە دەکات تاوەکو کۆئەندامی هەرس پارێزراو بێت.

ئەو خۆراکانەی دەتوانن کاریگەرییەکانی بەڕۆژووبوون لەسەر جۆگەی هەرس کەمبکەنەوە:

شۆفان

دەنکۆڵەی شۆفان دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە هەرسێکی باش چالاکیی گەدە و ڕیخۆڵەکان، وەک چۆن تێکڕای ڕێژەی شەکریش لە خوێندا ڕێکدەخات، بەڵام بە خۆراکێکی سەرەکی دادەنرێت لە چارەسەری کێشەکانی هەرس لە ڕەمەزاندا.

نانی جۆی تەواو

هەوڵبدە لە مانگی ڕەمەزاندا بەهەموو شێوەیەک بەرهەمەکانی هەویر بگۆڕە بە “بەرهەمە ڕەنگ تۆخەکان” جۆی تەواو چ لە پارشێو چ لەکاتی بەربانگدا، یارمەتیدەرتدەبێت بۆ چالاکی و جوڵەی ڕیخۆڵەکان و قەبزی کەمدەکاتەوە.

هەڵوژە

هەڵوژە چ بە وشکی یان هەڵوژەی تەڕ یان شەربەتی هەڵوژە، خۆراکە سەرەکییە یارمەتیدەرەکانی هەرسە لە ڕەمەزاندا و سستی گەدە و ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوژەی وشک یارمەتیدەرێکی باشترە بەهۆی بوونی ڕیشاڵی زیاتر تێیدا.

ئاو

لەمانگی ڕەمەزاندا بەهۆی نەخواردنەوەی ئاو بەدرێژایی ڕۆژ، جەستە تووشی وشکبوونەوە و کەمئاوی دەبێت بۆیە پێستە لەدوای بەربانگ قەرەبووی ئاوی پێویست بۆ جەستە بکرێتەوە، چونکە ئاو یارمەتی هەرس دەدات و چالاکی کۆئەندامی هەرس ڕێکدەخات.

تۆوی کەتان

تۆوی کەتان ڕۆڵێکی گرنگی لەچارەسەری زۆرینەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرسدا هەیە، لەناویشیاندا ئازاری گەدە و قەبزی لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری ڕیشاڵ تێیدا بۆیە با تۆوی کەتان لە خواردنەکانی ئێوارە و پارشێوتدا هەبن.

گەنمەشامی

گەنمەشامی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، سوودەکانی بۆ کۆئەندامی هەرس و بەتایبەت گرفتەکانی گەدە و ڕیخۆڵە لە ڕەمەزاندا زۆرن ئەگەر بە ڕێگایەکی تەندروست ئامادە بکرێت و ناهێڵێت ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

پلەكانی گەرما 30 پلە تێدەپەڕێنن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share