پسپۆڕێك: لە مانگێكدا چوار حاڵەتی نابینابوونی منداڵان بەهۆی لایتی لەیزەر روویانداوە

پزیشكێكی پسپۆڕ هۆشداری لە بەكارهێنانی لایتی لەیزەر لەلایەن منداڵانەوە دەدات و دەڵێت، بەهۆیەوە لەماوەی ئەم مانگە چوار حاڵەتی نابینابوون روویانداوە.

د. توانا محەمەد حەمەدئەمین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو رایگەیاند، دوێنێ خوێندكارێكی تەمەن 10 ساڵ لەگەڵ دایکی گەیشتنە ژووری تۆڕی چاو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی چاو. دایکەکە وتی، “دوێنێ کوڕەکەم یاری بەو لەیزەرە کردووە و دەڵێ نابینم!”.

وتیشی، “دوای پشکنین، وەک لە وێنەکاندا دیارە بەداخەوە دەركەوت خوێنبەربوونێکی یەکجار زۆر سەنتەری بینینی گرتبوو! لە تۆڕی چاوەکەی دیکەشی سەنتەری بینینی سووتاندبوو”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە ئەو لەیزەرەی كەوتووەتە دەست منداڵەكە “زۆر بەهێزە” و هاوشێوەی ئەو لەیزەرەیە کە ئەوان بۆ چارەسەری بەشێک لە نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو بەکاریدەهێنین، بەڵام بە شێواز و رێژەی زانستیی تایبەت.

د. توانا داوا لە دایك و باوكان، بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگاگان منداڵان (خوێندكاران) بپشکنن و بە جوانی بۆیان روونبکەنەوە کە ئەو لایتی لەیزەرانە زیانی زۆر زۆرە.

ئاشكراشیكردووە، بەداخەوە ئەوە چوارەمین حاڵەتە لە ماوەی ئەم مانگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە هەماهەنگیی نێوان یەکێتی و پارتی و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. بافڵ…
Total
0
Share