لە سنووری مێرگەپان، بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە دوو هاوڵاتی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان بۆ سنووری مێرگەپان ، دوو هاوڵاتی دەستگیرکران، کە سەرقاڵی کاری زیادەڕەوی بوون بۆ سەر موڵکی گشتی .
باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەر کراوە.