سبەینێ وادەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ فەرمانگەكانی سلێمانی تەواو دەبێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نووسینگەی تایبەتی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون سبەینێ یەكشەممە، ئەو وادەیەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ فەرمانگەكانی سلێمانی دیاریكردبوو تایبەت بە گرفتی پڕۆژەكانی بواری وەبەرهێنان و چەند پڕۆژەیەكی دیكە كە دەبێت دەستپێبكەنەوە تەواودەبێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، 4ی ئەم مانگە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شارەوانیی سلێمانی و فەرمانگەكانی سلێمانی تایبەت بە چەند پڕۆژەیەكی بواری وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت ئەنجامدا كە دەبێت بەزووترین كات ئەو پڕۆژانەی ڕاگیرابوون دەستپێبكەنەوە و هیچ ڕۆتینیاتێكی كارگێڕی لە فەرمانگەكاندا نەهڵێدرێن.

هەر بە پێی زانیارییەكان بەشێكی زۆری كار و ڕاسپاردەكان تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت جێبەجێكراون و لە سبەینێوە ئەنجامی كۆبوونەوەكەی جێگری سەرۆك وەزیران و لەگەڵ بەرپرسی یەكە كارگێڕییەكانی سلێمانی دەردەكەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share