تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و خوێندکارانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، خوێندکارانی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.

دەستپێکی وەرزی خوێندنی ساڵی 2023- 2024 دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەهۆی بایکۆت و دۆخی مووچەی فەرمانبەرانەوە، لە کاتێکدا دەبوایە لە 10ی مانگی 9ی 2023 دەستپێبکات، بەڵام لە دوای مانگی یەک و تێپەڕبوونی وەرزێک دەستیپێکرد.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ خوێندکار ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.

ئاشکراشیکرد، پلان هەیە بۆ کردنەوەی خولی هاوینە بۆ خوێندکاران لەناو خوێندگەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان…
Total
0
Share