كەمال وەرتی: بە ئامانجی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری بڕیاردرا باج رێكبخرێتەوە

كەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بە ئامانجی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری بڕیاردرا داهاتەكانی ناوخۆ رێكخرێتەوە و لەنێویاندا باج و وتیشی، “دانی باج ئەركێكی نیشتمانی و ئەخلاقی و ئایینییە”.

راشیگەیاند، ئەو باجەی كۆدەكرێتەوە جارێكە دیكە لە خزمەتی چین و توێژە هەژارەكان خەرجدەكرێتەوە.

وتیشی، “بەشێكی ئەم خزمەتگوزارییانەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێن، داهاتەكەی لە رێگەی سیستمی باجەوە دابیندەكرێت و سیستمی رێكخستنەوەی باجی هەرێمی كوردستان لە هی عێراق باشترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنەوە.…
Total
0
Share