لە ساڵی نوێوە رێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت مۆبایل ببەنە ناو فەرمانگەکانی کەرکوک

بە گوێرەی بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک، لەمەودوا رێگە بە هاوڵاتییانی شارەکە دەدرێت مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانگەکان.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، نابێت لە هیچ فەرمانگەکەی حکومی رێگە لە بردنەژوورەوەی مۆبایل بگیرێت بەمەرجی ئەوەی لە کاتی راییکردنی مامەڵاکاندا مۆبایلەکەی بێدەنگ بکات.

لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆناو فەرمانگەکانی کەرکوک قەدەغەکرابوو، بەهۆی چەند رووداوێکەوە کە روویاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: ئەوانەی گۆڕی کریستییانەکانی کۆیەیان شێواند دەدرێنە دادگا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی “دژی” شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە، بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی…
Total
0
Share