هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەهۆی ناڕوونی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بنبڕكردنی كێشەكانی پەیوەست بە شایستە داراییەكان مووچەی مانگی تەمموز دابەشنەکراوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ناڕوونی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بنبڕكردنی كێشەكانی پەیوەست بە شایستە داراییەكان بەتایبەت دوو خاڵی داواكراوی نەگۆڕی بەغداد سەبارەت بە تەوتین و شەفافیەت لە لیستی میلاكاتی هەرێم، تا ئێستاش هیچ بڕە پارەیەك وەك تەمویل نەكراوە بۆ هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ، بایۆمەتریش خاڵێكی جددی بەغداد دەبێت لەسەر هەرێم تا بتوانن خێراتر و روونتر لە داتاکانی فەرمانبەران و خانەنشینان تێبگەن و كاری پێویستی لەسەر بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە. د.…
Total
0
Share