عەلی عەلاق: پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا دوو هێندە زیادیکردووە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە بەهای دوو ترلیۆن دینار پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان مانگدا 800 ملیار دینار بووە.

عەلی عەلاق لە میانەی بەشداریکردنی لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا ئەو بڕە پارانەی کە لە رێگای ئاڵوگۆڕی نشتمانییەوە پرۆسێس کراون، زیادبوونی بەرچاویان بەخۆوە بینیه‌وه‌ کە رەنگدانەوەی پەرەپێدانی ژێرخان و فراوانکردنی بەکارهێنانی کەناڵەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییە و کاریگەریی ئەو هەڵمەتەیه‌ کە لەلایەنسەرۆکوەزیرانەوە دەستیپێکردووە بۆ چالاککردنی کارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەگشتی بەتایبەتی لە کەرتی حکومەتدا.

ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ تەنها لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری عێراقی بە رێگای ئەلیکترۆنی مامەڵەی پێوەکراوە لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی رابردوو 800 ملیار دینار بووە، پاشان بوو بە یەک ترلیۆن دینار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 دا، جگە لە پارەدانی حکومەت زیادبوونی زیاتری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، لە مانگی تەمموزی رابردوودا گەیشتە 912 ملیار دیناری عێراقی، بە بەراورد بە 287 ملیۆن دینار لە هەمان مانگی ساڵی 2023 دا.

باسیلەوەشکرد، کارەکانی کرداری پارەدان لە بەنزینخانەکانی بەغداد بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا‌ زیاتر لە 44 ملیار دیناری تۆمارکردووە، بە بەراورد بە 183 ملیۆن دینار لە مانگی تەمموزی ساڵی 2023ی زایینی و بڕی 4.5 ملیار دینار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023 دا، ئاشکراکردنی زیادبوونی گەورەی ژمارەی خاڵەکانی فرۆشتن له‌ ئامێری POS، گەیشتە زیاتر لە 50 هەزار ئامێری خاڵی فرۆشتن لەمساڵدا، بە بەراورد بە نزیکەی 11 هەزار ئامێری خاڵی فرۆشتنی POS لە سەرەتای ساڵی 2023 ی دا هاوکات به‌ هەزاران ئامێری خاڵی فرۆشتنی POS لە دامەزراوە حکومییەکاندا که‌وتنه‌کار دوای ئەوەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 دا هیچ ئامێرێکی خاڵی فرۆشتن POS له‌ فه‌رمانگه‌کانی میریدا بوونی نه‌بوو.

بابەتی پێشتر

لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاتن و چوون بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت رادەگیرێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: شیری ئەسپ و گوێدرێژ بۆ دروستکردنی ئایسکرێم تەندروستترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share