قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق كرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵم دڵسۆزانەترین پیرۆزباییتان ئاراستە بكەم بۆ ئەو متمانەیەی كە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێوە و بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەخشی و هەڵبژێردران بەسەرۆك كۆماری عێراق.

جێگری سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاند، دڵنیام هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە دەبێتە پشتیوانێكی پڕ بایەخ بۆ ڕەخساندنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و بەدەستهێنانەوەی پێگە و ڕۆڵی خۆی لەناوچەكەدا، هیواداریشم گەلی عێراق لە سایەی سەرۆكایەتیی ئێوەدا ئەو قۆناغە دژوارە كۆتایی پێبهێنێت و ببێتە دەستپێكێكی خێر بۆ قۆناغێكی نیشتمانی نوێ كە هەوێنی یەك وتاری و یەكڕیزیی نێوان پێكهاتەكان بێت.

لەپەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەزموونی ئێوە لەسەردەمی خەباتی سیاسی جێی شانازییەكی گەورەیە بە تایبەت ڕۆڵی میحوەریتان لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی كە باشترین نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان كرد، لەكایەی حوكمڕانی و بەرێوەبردنیشدا و لە یەكەم حكومەتی هەڵبژێردراوی دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، متمانەی سەرۆك مام جەلال-تان پێبەخشرا و بوونە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی فیدراڵ و گرتنە ئەستۆی ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە وەك سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ كە شایستەی ساڵانی خەبات و سیاسەت و ژیریی ئێوەیە كە دواجار ئەمڕۆ گەیشتنە لوتكەی حوكمڕانی لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی…
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە نابێت. نوری…
زیاتر ببینە

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم…
Total
0
Share