یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە تشرینی دووەم جێبەجێ دەکرێت

لێپرسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایدەگەیەنێت “یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح، خولود حەیران جەباری بەڕێوەبەری بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، “یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە 28ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکار و کارمەندانی کەرتی تایبەتی پەسەند کرد، لە درێژەی ئەو چاکسازییه ئابورییەی که حکومەت بەڵێنی بە هاووڵاتیان دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
Total
0
Share