توێژینەوەیەک: شیری ئەسپ و گوێدرێژ بۆ دروستکردنی ئایسکرێم تەندروستترە

توێژینەوەیەکی پۆڵەندی ئاشکرایکردووە، بەکارهێنانی شیری ئەسپ یان گوێدرێژ لە دروستکردنی ئایسکرێمدا هەم تەندروست هەم باشترە.

توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی زانستیی خۆراک لە پۆڵەندا ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، شیری ئەسپ هاوشێوەی شیری دایکە پێکهاتەی بەسوودی وەک لاکتۆفیرینی تێدایە کە سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات جگە لەوەش ئەنزیمی لیزۆزیمی تێدایە کە بەرەنگاریی نەخۆشییەکان دەبێتەوە و چەوری دادەبەزێنێت.

توێژەران دەڵێن، ئەگەر ئایسکرێم لە شیری گوێدرێژ یان ئەسپ دروستبکرێت تامی خۆشتردەبێت و رەنگی جوانتردەبێت، ئەمە جگە لە سوودە تەندروستییەکانی.

هاوکات ئەم جۆرە شیرە کەمتر هەستیاری دروستدەکات، چارەسەری کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دەکات ئەمە جگە لە هەندێک نەخۆشی کۆئەندامی هەناسە.

بە بۆچوونی توێژەران گەر لەدروستکردنی ئایسکرێم بە تەواوی شیری ئەسپ بەکارنەهات دەتوانرێت بەرامبەر بە شیری مانگا بڕێک لەو شیرەشی بۆ زیادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share