توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی لەرادەبەدەر دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی فشار و توڕەیی و بێزاری

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوەدەکات، بیکردنەوەی لەرادەبەدەر لە هەر شتێک دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرچاو لە ئاستی فشار و توڕەیی و بێزاری و تاوەکو مرۆڤ وزەیەکی زیاتر بداتە بیرکردنەوە لە شتێک، هەستە ناخۆشەکان لە مێشک و ناخیدا زیاتر پەرەدەستێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، توێژەران کاریان لەسەر داتاکانی 170توێژینەوەی دیکە کردووە کە لەنێوان ساڵانی 2019 بۆ 2020دا لەسەر 4670 کەس ئەنجامدراون لە 29 وڵاتی جیهان، لەسەر ئەوەی خەڵکی زۆرینەی بیرکردنەوەی بۆ چی تەرخاندەکات.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، تاوەکو زیاتر مرۆڤەکان بیریان لە رووداوەکان کردبێتەوە و لە رادەبەری بیرکردنەوەیان پێی دابێت، ئەوە هەستی ناڕەحەتی و فشار و توڕەییان زیاتر بووە و دەڵێن، “بیرکردنەوە دەتوانێت ئازاربەخش بێت، بەڵام ئازاری فیزیکی نییە، بەڵکو ئازارێکە دەبێتە هۆی هەستێکی نەرێنی لە مرۆڤدا.”

توێژەران باس لەوەشدەکەن، پێچەوانەی ئەوەی لەبارەی فێربوون و خولیای نوێوە کە دەبێت مرۆڤ وزە و توانای خۆی بە تەواویی بداتێ، لەبابەتی بیرکردنەوەدا بەو جۆرە نییە، چونکە کاریگەریی نەرێنی بیرکردنەوەی لەرادەبەدەر زۆر زیاترە لە هەر شتێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

ملیۆنان كەس لە بەردەم مەترسیی ئالودەبوونن بە دەرمانی ئازارشكێن

بابەتی دواتر

لە فەرەنسا باڵۆنی گەدە قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share