بۆ باشترکردنی بینینی چاو پزیشکێک چەند رێنماییەک دەخاتەڕوو

پزیشکێکی پسپۆڕی ئەمریکی چەند رێنماییەک بۆ باشترکردنی بینینی چاو دەخاتەڕوو و دەڵێت، “پێویستە سەوزە و میوە بخورێت و لە نێویشیاندا ئەو بەرهەمانەی رەنگیان پرتەقاڵییە”.

ڕیبێکا تایلۆر، پزیشکی پسپۆڕی چاو لە زانکۆی میسیسیپی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات بۆ باشترکردنی بینین پێویستە میوە و سەوزە بخورێت و دەڵێت، “لە ژەمەکاندا دەبێت گێزەر، پەتاتەی شیرین، قەیسی و شووتی و ڤیتامین ئەی هەبێت چونکە هەموو ئەو شتانەی کە تۆڕی چاو پێویستیەتی بۆ گۆڕینی تیشکی ڕووناکی بۆ وێنە تێیاندایە، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چاوەکان بە شێداری بمێننەوە”.

پزیشکەکە ئامۆژگاری خواردنی ئەو بەرهەمانە دەکات کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پرتەقاڵ، سندی، لالەنگی، لیمۆ، شلیک، تەماتە، و بیبەری شیرین، چونکە ئەو ڤیتامینە کاردەکات بۆ چاککردنەوەی ئەو خانانەی چاو کە زیانیان پێگەیشتووە و ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی تێکچوونی ڕەنگی چاو و ئەو ناڕێکییانەی کە پەیوەندییان بە ئاوی سپی چاوەوە هەیە.

جگە لەوەش، بۆ پاراستنی تەندروستی چاو، پزیشکەکە پێشنیاری خواردنی ئەو ماسییانە دەکات کە لە ئاوی سارددا دەژین چونکە ترشی چەوری ئۆمیگا 3ی تێدایە.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری هەمەچەشنکردنی خۆراک و خواردنەکان دەکات و دەڵێت، “پێویستە ئەو بەرهەمانە بخۆیت کە زینکیان تێدایە کە چاو دەپارێزێت لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ڕووناکی”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە شارێكی کاریگەر بووە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share