لە فەرەنسا باڵۆنی گەدە قەدەغەکرا

بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر گەدە دروستیدەکات، دانانی باڵۆنی گەدە لە فەرەنسا قەدەغەکراو و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە داوای کشانەوەی دەکەن لە بازاڕەکاندا.

ئاژانسی نیشتمانیی فەرەنسی بۆ سەلامەتی دەرمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی ئەو جۆرە باڵۆنەی گەدە کە لە شێوەی کەپسولدایە و قووتدەدرێت کاریگەریی لاوەکی مەترسیدار دروستدەکات و داوای کشانەوەی دەکەین لە بازاڕەکاندا.

داواشی لە کۆمپانیای ئالۆریۆن کە بەرهەمهێنەری باڵۆنەکەیە کرد، کە بە زووترین کات باڵۆنەکە بکشێنێتەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی نەخۆش و سەلامەتییاندا.
ئەم جۆرە باڵۆنە، بە شێوەی کەپسول قووت دەدرێت کاتێک دەگات بە گەدە، دەکرێتەوە و بواری خواردن لە گەدەدا کەمدەکاتەوە، ئەو کەسانە ئەم جۆرە چارەسەرییە بەکاردەهێنن کە کێشی زیادەی جەستەیان هەیە و ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

باڵۆنەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە گەدەدا دەمێنێتەوە و دواتر جەستە هەڵیدەمژێت و نامێنێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی دەکرێت ئەم جۆرە باڵۆنە ببێتە هۆی گیرانی ریخۆڵە یان کونبوونی گەدە، بۆیە مەترسیدارە بەکارهێنانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خۆڤاكسیننەكردن شاجوانی هۆڵەندا لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە

شاجوانی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە خۆی ڤاكسینبكات، لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان كشایەوە. دیلای ویلیمشتاین، شاجوانی هوڵەندا ڕایگەیاندووە، سەردانەكەی…
Total
0
Share