پۆلیسی سۆران: بە تۆمەتی دزیکردن دوو ژن دەستگیرکران

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو ژنی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە تاوانێکی دزیکردن لەناو بازاڕی سۆران، دوای گەیشتنی هێزەكانیان بۆ ناو بازاڕ دەرکەوت دوو حاڵەتی دزیکردن روویانداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێرای چاودێری، توانرا لەهەمان کات لە بازاڕی سۆران دوو ژن دەستنیشانبکرێن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکران.

پۆلیسی سۆران باس لە ئەوەش دەکات، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان و بە بڕیاری دادوەر راگیراون. روونیشیدەكاتەوە، تۆمەتباران پێشتر لە هەمان بازاڕ چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

"پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە"<br> پەرلەمانتارێك هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share