هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان ڕەتكرایەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تۆمارکراو، کە تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات و بە “نادەستووری” ناویدەبات، هەڵدەوەشێنێتەوە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات سکاڵا کار هیچ بەرژەوەندییەکی لە سکاڵاکەدا نییە بۆیە ڕەتدەکرێتەوە.

شیروان دووبەردانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، سکاڵایەک کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقییەوە تۆمارکرابوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی ڕەتکراوەتەوە.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لایەنی سکاڵاکار هیچ بەرژەوەندییەکەی لە سکاڵاکەدا نییە.

عەلی شەداد ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکردبوو دژی هەرێمی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارە لە سکاڵاکەیدا دەڵێت قەوارەی هەرێمی کوردستان “نادەستوورییە”، دژی ماددەکانی 5 ،13، 19، 120 و 125ى دەستووری عێراقە.

ئەو کەسانەی وەک لایەنی سکاڵالێکراو ناویان هاتووە لە سکاڵاکەدا هەریەکە لە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمان، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى کوردستان، جەلیل عەدنان، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقن.

بابەتی پێشتر

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

بابەتی دواتر

هالاند بەڵێنێكی گەورە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
Total
0
Share