لە هەڵەبجە کەسێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەناو پارێزگاکە چەند ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بەناوی (آ. د.س) تەمەن 19 ساڵان دەستگیرکرد کە پیشەی کاسب بووە و دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بووە و هەستابوو بە دزینی چەند ماتۆڕسکیلێک لە پارێزگای هڵەبجە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەپێی ماددەی 446 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی، بە‌ سە‌رپە‌رشتیی قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، ئە‌مڕۆ لە‌ سلێمانی كۆبووە‌وە…
Total
0
Share