فەرمانی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای سیتییەكان دەرچوو

وەزارەتی كارەبا فەرمانی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پریپەیدی سیتییەكانی دەركرد و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانی وەزاریی كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پریپەیدی سیتییەكان دەرچوو كە بەپێی فەرمانەكە نرخی هەر كیلۆواتێك لە 156 دینارەوە دەبێتە 100 دینار.

وتیشی، “بڕیارەكە دوای ئەو گەڵاڵەكردن و پێشنیارە بوو كە لە كۆبوونەوەی 21ی ئەیلولی رابردووی ئەنجومەنی وەزارەت تاوتوێكرا، دوای دەرچوونیشی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

لەگەڵ كەمكردنەوەی نرخی كرێی كارەبای سیتییەكان، پێشنیاركراوە بە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای كارگەكان، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنیان و رێگریكردن لە داخستنیان، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وای وت.

لە بەرامبەر پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری، حكومەتی هەرێم نرخی كارەبای نیشتمانی لە بەشێك لە سیتییەكان لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك زیادكرد، بەڵام بڕیارەكە ناڕەزایی دانیشتووانی سیتییەكانی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نوێی كارەبا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی شارباژێر كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share