بۆ وەرزشەوانان… شەربەتی چەوەندەر بخۆنەوە

لە رابردوودا بۆچوونێک هەبوو پێیوابوو خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر توانای یاریزانان لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکاندا زیاتر دەکات و توێژینەوەیەکیش پشتڕاستی دەکاتەوە.

لە ساڵی 2020 توێژینەوەیەک سەلماندی خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر توانای یاریزانان و وەرزشوانان زیاتردەکات.

لە ساڵی 2021 لە توێژینەوەیەکی دیکەدا راگەیەندرا، خواردنی چەوەندەر و سەوزەواتەکانی دیکە کە دەوڵەمەندن بە نیترات تێکڕای هەستکردن بە هیلاکیی کەمدەکاتەوە.
چەوەندەر بڕێکی زۆر لە نیترات و ئەنسۆسیانینی تێدایە کە چەندین سوودی تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە.

کاتێک چەوەندەر دەخۆیت ماددە نیتراتەکەی دەگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نیتریک، کە ئەمەش وادەکات خوێنبەرەکان فراوان ببن و ئۆکسجین بە شێوەی خێراتر بۆ ماسولکەکان بڕوات، بۆ ئەمەش کەمترین وزە سەرفدەکات، واتە بۆ ئەوەی هیلاک بیت کاتێکی زیاتری دەوێت.

لەگەڵ ئەم سوودانەی چەوەندەر، خواردنی دەبێتە کێشەی گەدە لە هەندێک کەسدا، جگە لەوەش نازانیت کەسەکە تووش وشکبوونەوە بووە یان نا.

بابەتی پێشتر

چوار خۆراكی دەوڵەمەند بە كۆلاجین بۆ بەرەنگاربوونەوەی چرچ بوونی پێست

بابەتی دواتر

زستانێكی "گەرم" لە جەمسەری باشوور هەڕەشە لە جیهان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share