توێژینەوەیەک: بەکتریای ڕیخۆڵەکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە بیرچوونەوە

ژمارەیەک توێژینەوەی نوێ بۆچوونەکان سەبارەت بە چارەسەر و ڕێگریکردن لە نەخۆشیی بیرچوونەوە پێچەوانەدەکاتەوە، کە زانایان ساڵانێکە بەدوایدا دەگەڕێن و پێیانوابوو ئەو نەخۆشییە تەنها پەیوەستە بە مێشکەوە.

کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی زانستی لە زانایانی بەریتانی ئەنجامیانداوە ئاشکرایدەکات، ڕیخۆڵەکان دەکرێت شوێنگرەوەیەکی باشبن بۆئەوەی لەڕێگەی کاریگەریی دەرمان و چارەسەرە جیاوازەکانەوە هەروەها لەڕێگەی سیستمی خۆراکییەوە کاریگەریی لەسەر ڕاگرتنی بیرچوونەوە بکرێت.

کۆنگرەیەک کە لە شاری برایتۆنی بەریتانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەک تاقیکردنەوەی نوێی تێدا خرایەڕوو کە پەیوەندیی نێوان جۆگەی هەرس و بەرەوپێشچوونەکانی نەخۆشیی بیرچوونەوەی دەردەخست.

یەکێک لە تاقیکردنەوەکان باس لەوەدەک، ئەو میکرۆب و بەکتریایانەی لەڕیخۆڵەی کەسێکدا هەن وادەکەن زیاتر ئەگەری تووشبوونی هەبێت بە بیرچوونەوە بەراورد بەوانەی ئەو کێشەیەیان نییە.

بەپێی تویژینەوەکان بەکتریای ڕیخۆڵەکان وادەکات هەوکردن لە جەستەدا بڵاوببێتەوە و کاریگەریی بکاتەسەر مێشک لەڕێگەی دابینکردنی خوێنەوە، بۆیە ئەو هەوکردنانە دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی لە بەرەوپێشچوون بۆ تووشبوون بە بیرچوونەوە.

دکتۆر ئیدینا سیلاگیچ زانای نەخۆشییەکانی مێشک، کە بەشداریکردووە لە شیکارکردنی نمونەکانی ئەو کەسانەی تووشی بیرچوونەوە بوون دەڵێت، زۆرینەی خەڵک پێیان سەیرە کە بەکتریای ڕیخۆڵەکان دەکرێت کاریگەریی بکاتە سەر تەندروستیی مێشکیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
زیاتر ببینە

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
Total
0
Share