هەرێم.. لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها سێ كەس بە كۆرۆنا مردوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 123 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، سێ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 123 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 67 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا تەنها سێ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بوون”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 217 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share