لە چوارچێوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان بڵاویکردەوە، داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین، هەر تکتێک بۆ جێهێشتنی لوبنان لەبەردەستدایە حجزی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ گەڕاندنەوە دەتوانن داوای قەرز لە باڵیۆزخانە بکەن.
داوایشیکرد، هەرکەسێک ئامادەنییە وڵاتەکە جێبهێڵێت، پلانی فریاگوزاری و شوێنی خۆحەشاردان بۆ ماوەیەکی درێژ بدۆزێتەوە تا لە هەر ئەگەرێکدا بتوانن خۆیانی تێدا داڵدەبدەن.