ئیسرائیل: پێویستە جیهان پلانێك بۆ وەستاندنی پێشكەوتنی ئەتۆم لە ئێران دابنێت

بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات پلانێك بۆ وەستاندنی پێشكەوتنی بواری ئەتۆمیی سەربازیی ئێران دابنێت.

بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا بۆ زیاتر لە 60 دیپلۆماتكاری بیانی وتی، “ئیسرائیل ئەو ئەگەرە بەدوورنازانێت كە جارێكی دیكە جووڵەیەك دژی ئێران ئەنجامبدات وەك ئەوەی لە ڕابردوودا كردوویەتی، بۆ ڕێگریكردن لێی لە دەستگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمى”.

ئاماژەشی بەو هێرشە كرد كە كرایەسەر كەشتیی میرسر ستریت لە 29ی تەمموزی ڕابردوودا و وتی، “بەڵگەیەكی دیكەیە كە ئێران هەڕەشەیە بۆسەر جیهان و ناوچەكە”. ئەوەشی وت، “تەنها دوو مانگ ماون بۆ پەرەپێدانی ماددە پێویستەكانی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمى له‌لایه‌ن ئێران-ـه‌وه‌”.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی كە هێرشی سەر گوێزەرەوەی “میرسر ستریت”ی سەر بە كۆمپانیای ئیسرائیل-یان لە كەنداوی عوممان پێئەنجامدرا و بووەهۆی كوژرانی دوو هاوڵاتیی بەریتانی و ڕۆمانی، ئێرانین.

لەبەرامبەردا ئێران هەر پەیوەندییەكی بەو هێرشەوە ڕەتكردەوە.

بابەتی پێشتر

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى: ته‌نها له‌ دوو پرۆژه‌دا بایی نزیكه‌ى 5 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كراوه‌

بابەتی دواتر

نیوەیان بە توشبوونەكەیان نازانن.. 1.28 ملیار كەس بەدەست بەرزیی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share